ڕابردووی ژینم پڕ تاڵی و خەم بوو
از کتاب:
لە چوارینەکانی خەیام
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
1118 مشاهده
ڕابردووی ژینم پڕ تاڵی و خەم بوو
ناخۆشیم زۆر و شادیم کەم کەم بوو
سوپاس بۆ یەزدان هۆی دەرد و بەڵا
هەر چەند پێویست بوو لە لای خۆم جەم بوو
خیام:
عمریست مرا تیره و کاریست نه راست
محنت همه افزوده و راحت کم و کاست
شکر ایزد را که آنچه اسباب بلاست
ما را ز کس دگر نمیباید خواست