ئەی کەوی ڕەوت جوان

کەو
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  826 مشاهده
ئەی کەوی ڕەوت جوان
ئەی دەنگ خۆشی ناو مەلان
دەنووک سوور گەردن نەخشاو
نە کەوییە ناو بەند و داو!
لەم سەر بەرد بۆ ئەو سەر بەرد
هەڵدەفڕی بێ ئەرک و دەرد!
لە نسێ و لە نزاران،
لە هەردە و کۆهساران!
لە دەشت و کێو و گەلی
ئەتۆ جوانترین مەلی
هۆگری دەنگی خۆشم،
پەندێکت پێ دەفرۆشم!
واز بێنە لە دانە و داو،
ڕاوکەرێک دەتکا بە ڕاو!
کە ڕووداوی ڕۆژگار
بۆ کەس نایەتە ژمار
هەر چەند بۆخۆشت کەوی
شوێن دەنگی کەو نەکەوی
بۆت دەخوێنێ بە گەرمی
بانگت دەکا بە نەرمی!
بۆ ئەوەی بتخاتە داو،
باڵ شکاو و سەر بڕاو!