هەڵبەست و وێژە، مۆسیقا و وێنە

هونەری جوان
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  914 مشاهده
هەڵبەست و وێژە، مۆسیقا و وێنە
هونەری جوانن، هەر سێ بێ وێنە
وێنە ئایاتی سیحر و بەیانە
مۆسیقا، ئاواز خۆراکی گیانە
هەمووی بەرهەمی پەنجەی هونەرن
نرخیان وەکوو ڕشتەی گەوهەرن
هەر گەلێک هونەر بوو بە سامانی
ڕێزی بۆ دانێ نرخی بزانی
ئەو نەتەوەیە ناوی لە ناوا
هەر نەمر دەبێ وڵاتی ئاوا!
وەرزش، هەڵپەڕکێ، سەما هونەرن
بیکەن زۆر کەڵکیان لێ وەر دەگرن!