خۆشە لە جیهانی خەیاڵ
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
782 مشاهده
خۆشە لە جیهانی خەیاڵ
مرۆڤ بفڕێ وەک مەل بە باڵ
لە سەر دارێکی زۆر بڵند
لانە هەڵ بەستێ دستوبرد
بیپارێزێ هەموو کاتێ
دەستی زۆرداری نەگاتێ
بەدکار بەرد بگرێتە لانەت
لێت تێک بدات مەرز و خانەت
دەستێکی لێ بوەشێنێ
بێ وەستان خوێنی بڕژێنێ
قۆڵی لێ هەڵکەی مەردانە
بی ڕەتێنی لەم دەورانە!
کارێکی پێ بکەی تا ماوە
ڕوو نەکاتە ئەم ناوە
بیکەی بە پەندی زەمانە!
بەدکار ئەنجامی نەمانە!