دڵ وەکوو بولبول لە هیجری نەوگوڵێ ئەفغان ئەکا

از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
 1 دقیقه  4701 مشاهده
دڵ وەکوو بولبول لە هیجری نەوگوڵێ ئەفغان ئەکا
ناری جەرگ و سۆزی سینەم عالەمێ بوریان ئەکا
وادیارە لەم وڵاتی کۆهسارە عاجزە
مەیلی خاکی گەرمەسێر و هەم قەڵای شێروان ئەکا
ئەم وڵاتە بێ سەفایە، ساردە بۆ عوششاقی ڕووت
ئیشتیاقی بەر هەتاوی ڕوومەتی خووبان ئەکا
بارش و بارانی هەوری چاوەکانم جارییە
زەڵمە یا خۆ تانجەڕۆیە تێکەڵی سیروان ئەکا
هەر کەسێ ئەمڕۆ لە ڕێگای ئەو نیگارە ڕێی ببێ
بۆ سبەینێ گەپ بە موڵک و تەختی شا و سوڵتان ئەکا
ئافەرین بۆ لەشکەری موژگان و زولفەینی سیات
وا بە یەکدەم موڵکی جان و دڵ هەموو وێران ئەکا
بەرقی ئاهـ و سەیلی دیدەی من لە هیجری دڵبەرم
هەر ئەڵێی هەوری بەهارە ناڵە و تۆفان ئەکا
مەحمەلی لەیلا دەخیلم تۆ بە توندی وا مەڕۆ
عاشقی مەجنوون سیفەت لەم دەشتەدا گریان ئەکا
وا بە یادی تیغی ئەبرۆی دڵبەری بێ ڕەحمی خۆی
ئەحمەدتخلصی عاشق خەریکە ڕۆحی خۆی قوربان ئەکا