لاوی کورد دەبێ بسووتێ وەک شەم
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
899 مشاهده
لاوی کورد دەبێ بسووتێ وەک شەم
رووناک کا بۆ گەل ڕێی تاریک و تەم
ئاڵا هەڵگری ڕێی ئازادی بێ
مژدە هێنەری خۆشی، شادی بێ
درۆشمی دەبێ تۆڵە سەندن بێ
نابێ لە بیری خۆ نواندن بێ
لاوی کورد دەبێ چوست و چالاک بێ
لە کاتی پێویست لە گیان بێ باک بێ
لە کاتی ئاشتی زانا و رابەر بێ
لە ڕۆژی شەر دا شێری سەنگەر بێ
دەبێ نموونەی خوو و ڕەوشت بێ
کار و کردەوەی بۆ سوودی گشت بێ
هیوا و ئاواتی هەر یەکێتی بێ
دوور لە دوو ڕەنگی، کوردی پەتی بێ