ئەی برادەران وا چاکە ڕوو بکەینە یەک بە یاری
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
1002 مشاهده
ئەی برادەران وا چاکە ڕوو بکەینە یەک بە یاری
جەوهەر و هیممەت لازمە بۆ قەومی کوردەواری
ئیمڕۆ هیممەت نەنوێنین سبەی بە جێ دەمێنین
بە خودا هیچ پارە ناکا گریان و شین و زاری
کەسێک شاد بێ بە جێگات بە خودا دەبەستێ ڕێگات
قۆڕ بەسەر بۆ کوێ دەچی دەتکا بە عەبد و جاری
ژیانی دیلی نەنگە ئازادی هەر بە جەنگە
کامیانت لا پەسەند، تۆ خاوەن ئیختیاری؟
بەسیە لە خەو هەڵستە پشت بە خودا ببەستە
مردن بە مەردی خۆشە نەک ژینی بەندی واری
نیشتمان دایکی تۆیە، چاوی لە دەستی تۆیە
زۆر شەرمە ئەی کوڕی کورد ناچی بۆ هاریکاری
ئازاد و سەربەخۆ بین، خاوەنی مافی خۆ بین
خەریکی جوست و جۆ بین، ڕوو کەینە بەختیاری