ماینە کوێت جاران دەتوت ڕەوتی ڕەوتی ئاهووە

هەجوی ماینەکوێت
از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
 1 دقیقه  1812 مشاهده
ماینە کوێت جاران دەتوت ڕەوتی ڕەوتی ئاهووە
ئێستە هەستانی لەسەر ئاخوڕ بە یاهوو یاهووە
قەت لە یەک قسناغ کەمی جۆ نادەمێ هێشتا لەڕە
ساڵ دوانگزەی مانگ سواری نابم و هەر ماندووە
عومقی چاڵی مەقعەدی بێ شک مەسافەی قەسر ئەبێ
درزی دەروازەی کوزی لۆچ لۆچ بەسەر یەکدا چووە
گەر بەئاوزەنگی پەراسووی ئەم سەر ئەو سەر هەڵدڕم
هێندە نابزوێ بزانم ماوە یاخۆ مردووە
خاوەنی پێشووشی نازانێ کە تەئریخ و سەنەی
چەندە ئەمما من لە پیرانی قەدیمم بیستووە
وەختێ نادر شا هوجوومی کردە سەر ئیقلیمی ڕۆم
تازە گۆیا ئەو لە کوز دایکی خورووجی کردووە