دەنگی بەزم و سازە ئەمڕۆ تێم گەیێنن چی بووە
پاسی تازە
از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
1 دقیقه
1998 مشاهده
دەنگی بەزم و سازە ئەمڕۆ تێم گەیێنن چی بووە
وا توجاڕ و نەوکەر و ئاغا دەماغایان گرتووە
کاتیبانی دائیرە و مەئموورەکانی زی شەرەف
زۆر بەکەیفخۆشی ئەبینم خەڵقە چیتان بیستووە
بێ عەبا شان داچەقاو ملحیزەکانی مەملەکەت
وا دەڕۆن و دێن نازانم چییان لێ ون بووە
چوونە کن خواجە مووشێ و و خۆی و ئەتباعی بەکەیف
حەزرەتی مەبعووسی ئەکرەم دەستی یەکیان گرتووە
فایقی تاپۆ، حەمەد بەگ با مودیری تانجەڕۆ
مەزبەتەی نامووسی خۆیان بۆ حوکوومەت ناردووە
حاکمی سوڵح، غەفوور ئاغا، جەنابی بابلێ
فرسەتە هاوار ئەکەن وا پاسی حیزی دەرچووە
ناگەهان جاڕچی نیدای کرد ئەی ئەهالیی موعتەبەر
بێنەوە وا مۆدەیەکی تازەتر پەیدا بووە