تەخمیسی غەزەلی وەفایی

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 2 دقیقه  884 مشاهده
ئەی قووەتی نوتقت هەموو تەبلیغ و بەلاغە
ئەی شەوقی دوو چەهرەت نە موشابیهـ بە چراغە
ئەی سێوی دوکوڵمت نەمناسب بە مەراغە
ئەی پرتەوی حوسنت هەمەرەنگی گوڵەباغە
نەشئە ونەزەرت شەوقی دڵ و زەوقی دەماغە
حوببت لە دڵم سابیتە مەڕوانە وجوودم
بۆ ڕوتبەیی خاسانی دەرت نیمە وجوودم
بەو لوتفە کە کردت هەمە دەم وا لە سجوودم
ئەسما و سیفاتت بە تەجەللی لە وجودم
شەو بوو کە تۆ هاتی لە منت کردووە چراغە
وەک هاتە تەماشام و کە هەستی ئەلەمی کرد
دەر لەحزە بە سەد نەشئە کە سەوقی حەرەمی کرد
نەبزی دڵی وا گرتم و فیکری وەرەمی کرد
چەند نەشتەری غەمزەی لە دڵم دا و دەری کرد
قانوونی حەکیمانە بپرسین لە نەساغە
وەک هاتییە ناو دڵ دڵە سووتاوە لە تاوت
عالەم هەموو حەیرانە و پابەستە بە داوت
بۆ ڕووی جیهان کافیە یەک نەشئە لە چاوت
تۆ هاتییە گوڵشەن لەبەر ئەم زوڵفی بڵاوت
زۆر پێ نەچوو ڕۆیی لە چەمەن لالە لە داغە
تەسدیقە کە عالەم هەموو حەیرانە لە ڕازت
مەحموودە لە غەزنەینی جیهان مولکی حیجازت
چەندخۆشە کە دیار بم لە نەزەر لوتفی ئەیازت
زوڵفت بە هەناسەم کە نەیا سینەیی بازت
زستانە گوڵستانە و پابەستەیی زاغە
ڕەحمی بکە بەم خەستە و بڕوانە گوڵی من
وەک بولبولی پڕ زارە دەناڵێنی دڵی من
بۆ لوتفی ئەتۆیە کە سەفا خواهە دڵی من
لەم ڕاستە کە بازاڕە چە نادەن بە دڵی من
هەر مەرحەمەتی تۆیە خەریداری ئەیاغە
دوو لەعلی دوڕئەفشانی لەناو دوو سەفی زوڵفە
تەشبیهی بکەی بەدرە نەقانوونە نەعورفە
جلوەی نەزەری تۆیە لە ڕۆژا بووە توحفە
ئەم کوڵمە کە ئارایشە سەد دائیرە زوڵفە
گوڵ شەوقی بە شەو داوە چراخانە لە باغە
شێواو و زەبوونم بێ مەی و موتریب و ساقی
بێ هۆش و جنوونم وەرە ئەی ئولفەتی باقی
بێ عەقڵ و فنونم وەرن ئەی موتریب وساقی
سووتاوە دەرووننم وەرن ئەی موتریب و ساقی
بۆم لێدە لە تەمبوورە و بۆم پڕ کە ئەیاغە
عاسیتخلص چییە تالیب بەنەی و زەوق و سەفایی
وا حازرە باجگر لە دەری عومری فەنایی
لەم خانە ڕەواجە کە دەڵێن ڕووح بە هەوایی
چارەی نییە دێوانەیی ڕووی تۆیە وەفاییاعلام
سەد دەفعە ئەگەر بیبەنە سەر پیر و وجاغە