یا ئیلاهی عەبدی عاسی وا لە قاپیت بۆ سوئال
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
3 دقیقه
987 مشاهده
یا ئیلاهی عەبدی عاسیتخلص وا لە قاپیت بۆ سوئال
چەرخی قودرەت وا دەسووڕێ هاتە سەرپایەی مەلال
میللەتی ئیسلامی تێکدا دائیرەی ئەهلی زەلال
هەر خەریکی دینی حەققن تاکوو بیکەن پایەماڵ
ئەی خودایی بێ شەریک و پادشاهی زولجەلال
چی بەسەرهات دینی پاکی حەزرەتی فەخرولئەنام
شەرع و ئایات و حەدیسیان خستە پشت گوێ بیتتەمام
چوونە سەر خوو و ڕەوشتی مولحیدی بێ ئینتزام
غەیری تۆ کێیە بپرسێ دادی مەزلووم و عەوام
چاوەڕێی لوتف و عیلاجین پادشاهی زولجەلال
قەترە ئاوێک بوو حەیامان سەد ئەسەف ڕۆیی تکا
شیشەیی سەفوەت بە بەردی میحنەت و قەسوەت شکا
وا پەنامان بردە بەر فەخری ڕیسالەت بۆ تکا
کێ هەیە یارەب عیلاجی ئەم قەزییەی تا بکا
ئەی خودایی بێ شەریک و پادشاهی زولجەلال
تا بە کەی گریان و شیوەن یا ئیلاهەلعالەمین
تا بەکەی هەروا بڕێژم من لە دیدە ئەشکی خوێن
غەیری قاپی ڕەحمەتی تۆ ئەی خودا بۆ کوێ بچین
ڕوو لە کێ کەین یا ئیلاهی ئەنتە خەیروڕڕاحمین
ئەی خودایی بێ شەریک و پادشاهی زولجەلال
بەیسە با بەس بێ خودایا دین ڕەواجێکی نەما
عاجزە لێمان دەخیلە شاهی خەتمولئەنبیا
عالەمیش لێک بۆتە دوژمن کەس بە کەس ڕەحمی نەما
وا لە گریان و فغانن قیسمی زومرەی ئەولیا
ئەی خودایی بێ شەریک و پادشاهی زولجەلال
چارەسازی ئەم برینە و دەردی بێ دەرمان ئەتۆی
ساحیبی ئەرز و سەما و ڕاحیم و ڕەحمان ئەتۆی
بێ کەس و بێ ماڵ و بێ جێ خالیقی سوبحان ئەتۆی
خاوەنی کورسی و عەرش و لەوح و هەم ئاسمان ئەتۆی
بێنە جونبوش بەحری ڕەحمەت پادشاهی زولجەلال
بۆتە ئاگر چۆڵ و سەحرا هەم جیبال و کۆلە شیو
عالەمی سووتاند بە جارێ ئەم بەڵایە نیو بە نیو
چەند مناڵی جوان و ناسک بوونە بێ باب و هەتیو
ئەی پەناهی بێ پەنایان حازر و هەم کەس نەدیو
ئەی خودایی لامەکان و پادشاهی زولجەلال
تۆ لەبەر خاتری جەنابی حەزرەتی فەخرولئەنام
هەر بە ملوێن کافرت هێنایە بن ئاڵای سەلام
ئێمە خۆ هەر ئوممەتی وین بێ شعوور و هەم نەفام
رەببی ئیسلاحمان بفەرموو تێک نەچێ با ئینتیزام
ئەی خودایی بێ شەریک و پادشاهی زولجەلال
سەد ئەسەف ڕۆیی لەدەستمان جەوهەری عیلم و ئەدەب
قیمەتێکی وای نەماوە حورمەتی ئەسڵ و نەسەب
بوونە دوژمن وا لەگەڵ یەک فارس و کورد و عەرەب
قەت لە هیچ ترسیان نەماوە سەدهەزاران ئەی عەجەب
ئەی خودایی بێ شەریک وپادشاهی زولجەلال
من کە عەبدێکم خودایا ڕووسیا هەم زۆر دەنی
شەرمەسار و پڕ گوناهـ و من فەقیر وتۆ غەنی
لا تردوا السائلينعربیم من کەبیست دڵ پێکەنی
ئایەتی لاتقنطواعربیشم هاتە یاد و بووم خەنی
ئەی خودای عەفو کونەندە پادشاهی زولجەلال
بەشقی شەوخیزانی سادق دائیرەی ئەهلی سەفا
هەم بە حققی ڕەوزەیی پڕ نووری ئەحمەد موستەفا
ڕەحم فەرموو با خەلاس بێ ئەزیەت و جەور و جەفا
ئلفەتێکمان بێنە ناوا عالیمی سڕڕ وخەفا
ئەی خودایی بێ شەریک و پادشاهی زولجەلال
من کە عاسیتخلصم ئەی خودایا تۆش غەفوور و هەم ڕەحیم
لێم قبووڵ کە ئەم دوعایە یا موجیب و یا حەلیم
با لەگەڵ مالوم نەچینە دۆزەخ وناری جەهیم
با نەرەنجێ شاهی لەولاک یا ڕەئووف و یا ڕەحیم
ئەی خودایی بێ شەریک و پادشاهی زولجەلال