هاواربردن بۆ خزمەتی پێغەمبەر هەتا ڕجامان بۆ بکات (صلی اللە علیە و سلم تسلیما...)

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 3 دقیقه  1193 مشاهده
یا ڕەسوولەللا چ قەوما ئاگری بوغز و حەسەد
کەوتتە ناو ئیسلام بەجارێ گشتی سووتاند نیک و بەد
غولغولەی فیتنە و فەسادی هاتە دنیا بێ عەدەد
زەهری میقرۆبی نیفاقە لێکی کرد باب و وەلەد
ئەلئەمان ئەی فەخری عالەم یا ڕەسوولەللا مەدەد
سەیری جەرگی ئەهلی مەعنا چۆن بە جارێ بوو بەخوێن
دووکەڵی سۆزی هەناسەی چەند هەتیوانیش کە دێن
ئاهی سینەی گەرمی مەزلووم وا لە کووچە و شار و دێن
خوێن لە دیدەی ئەهلی سەفوەت دێتە خوارێ وەک دەڵێن
وەختی ئیمدادە دەلیلە یا ڕەسوولەللا مەدەد
بەزمی ڕاکێشان و کوشتن وا لەناومان بوو بە باو
ناڵە ناڵی باب کوژاو و ئاخەئاخی کوڕ کوژاو
ژن لەسەر جادەی دەسووڕێ بێ نیقاب ڕوو هەڵکراو
قەومی ئیسلام لێک ترازا بوو بە سەد فیرقەی تەواو
ئەی سوپەهـ سالاری عالەم یا ڕەسوولەللا مەدەد
ئیعتیباری هیچ نەماوە قەت حەدیسی ئەنبیا
گاڵتەچی ئەهلی عەوامن ئەهلی عیلیم و ئەولیا
خوار و مەهتووک و ڕەزیلن قسمی پاکی ئەتقیا
حورمەتی قورئان نەماوە بوو غەلەت ڕێی ئیهتیدا
سەییدی ئەولادی ئادەم یا ڕەسوولەللا مەدەد
دین لەناو عالەم بە جارێ وەک هەتیو بێ داک و باب
مسئەلەی ماددەی حەیامان سەد ئەسەف نەیما عیتاب
بۆتە عەیب و لۆمەکاری پێچە و پەردە و حیجاب
لای درۆیە یایە خاتم قیامەت و حەشر و حیساب
مەتلەعی نووری نوبووەت یا ڕەسوولەللا مەدەد
گەر نەیە ئیمدادی ئیسلام حاڵی کەوتۆتە شڕی
هەر بزانە نووری ئیمان وا لەناو دڵ هەڵفری
هەڵپەڕین وچەپڵە لێدان زوو حەیایان سەربڕی
بەحسی مزگەوت و جەماعەت گەر وەها بێ تێپەڕی
بەدری ئاسمانی ڕیسالەت یا ڕەسوولەللا مەدەد
ئاگری ئینکاری دینی وا بە شیددەت هەڵگڕا
دینی ئیسلام چووە پەناوە و حوکمی قانون دەربڕا
بۆیە چەند منداڵی ساوا بێ گوناهـ بوو سەربڕا
چەند مەلای حەقگۆ بە ناهەق گشتی یێقەی دادڕا
ئەی خزێنەی گەنجی ئیعجاز یا ڕەسوولەللا مەدەد
بوونە مفتی حاڵی حازر جاهیلی ناخوێندەوار
زەهری دینە گفتوگۆیان پیسترن سەت قات لەمار
هەرچی دەیڵێن هەر درۆیە حیلە باز و دەم بە هار
دوژمنی شەرع و حەدیسن بێ وەفا وبێ ویقار
واسیتەی کارگاهی ئیجاد یا ڕەسوولەللا مەدەد
ئەی حەبیبی زاتی بێ چوون هاتە فەوتان ئوممەتت
هیچ پەنا و مەلجە نەماوە غەیری قاپی غیرەتت
رحمة للعالمينعربیی تۆ بە ڕوتبە و شەوکەتت
بێژە یارەب بێتە جونبوش مەوجی دەریای ڕەحمەتت
جەرگی عاسیتخلص پڕ لە خوێنە یا ڕەسوولەللا مەدەد