ئەم شێخ حسەینە پیاوێکی ئەستووری ورگزلی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  466 مشاهده

ئەم شێخ حسەینە، پیاوێکی ئەستووری ورگزلی قەویلە بوو. گیپەڕەی ملی لە بەرچاخی باوەشێک بوو؛ لەبەر ناوشانی پانی، کورتە باڵا ئەهاتە بەرچاو. دەنگ ناسک و تاسەی بەتام بوو. برایەکی هەبوو ئیبراهیمی ناو بوو. ئەو باڵا عەرعەرێکی تۆزێ ناوقەو باریک بوو، لەبەر بەرزی هیچ ئەستووری پێوە دیار نەبوو.

ڕۆژێک لە شێخ حسەین ئەپرسن: بۆ چێ برایمی برات لە تۆ لاوچاکتر و ڕێکوپێکترە؟ ئەویش کتوپڕ ئەڵێ: «ئاخر ئەو چوار پراوە کراوە». لە ڕاستیدا برایم چوارەمین سکە. لەو کاتەدا شێخ حسەین کچێکی ئەبێ، ئاواز جوانکەڵەی ژیکەڵەی دەم بە پێکەنینی ڕێکوپێک و نووسکە ئەبێ، لێی ئەپرسن: ئەی کچی تۆ بۆ چ ئەوەندە جوان و ڕێکە؟ شێخ مستەفای باوکی شێخ حسەینیش لە کۆڕەکەدا ئەبێ و گوێی لەم هەموو حەقایەتانە ئەبێ، ئەویش کتوپڕ ئەڵێ: «ئەو زووتر براوەی خۆی کردووە».