کابرایەکی مایندۆڵی تفەنگێکی ساچمەی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  482 مشاهده

کابرایەکی «مایندۆڵی» تفەنگێکی ساچمەی ئەبێ، هەڵیئەگری بچێ بۆ ڕاو. ژنەکەی لێی ئەپرسێ: پیاوەکە ئەوە بۆ کوێ ئەچی؟ ئەڵێ ئەچم بەڵکوو کەوێک بکوژم. ئەڵێ: ئەرێ وەڵڵا بچۆ، کە هێناتەوە سنگەکەی بۆمن! ئەڵێ: وەڵڵا نایدەم بە تۆ، ئەبێ بۆ خۆم بێ. ژنە ئەڵێ: ساوەڵڵا ئەبێ بۆ من بێ! لەسەر ئەمە ئەبێ بە شەڕیان، کابرا هیچ سێ و دووی لێ ناکا، تفەنگێک ئەنێ بە ژنەکەیەوە و هەموو لەشی بریندار ئەکا!