کابرایەکی کورد لە دەشتێکا تووشی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  435 مشاهده

کابرایەکی کورد لە دەشتێکا تووشی بەگزادەیەکی جوانی ڕاوچی ئەبێ، بازێکی بە سەر دەستەوەیە و تانجی لە پێشەوە، شێوەی کابرای زۆر بە لاوە جوان ئەبێ دێتەوە لە ماڵەوە ئەیگێرێتەوە ئەڵێ: «لەو دەشتە تووشی بینایی چاوان بووم، جوبرەئیلی لەسەر دەست بوو، هەنکیر و مونکیریش لە پێشەوە هەڵقون هەڵقونیان بوو».