کابرایەک هەبوو لەو دەشتی قوڵە و دەکەیە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  1007 مشاهده

کابرایەک هەبوو لەو دەشتی «قوڵە و دەکە»یە «فەتحوڵڵا»ی ناو بوو، خەڵک پێیان ئەوت؛ «فەتە». کابرایەکی تریش هەبوو ناوی «مارف» بوو. ئەم دووانە هەردووکیان پیاوی یەکێ لە بەگزادەکانی جاف بوون، مارف بە درێژایی ساڵ فەتەی کردبوو بە گاڵتەچی خۆی و هەر ئەویش «فەتحوڵڵا»ی کردبوو بە فەتە. ڕۆژێک پێکەوە دائەنیشن، کتوپڕ مارف تڕێکی ناقۆڵا ئەکەنێ! زۆر تەریق ئەبێتەوە و «فەتە»یش نایخاتە ڕووی، ئیتر لەو وەختە بە دواوە هەر بە دەوری «فەتە»دا ئەهات و هەموو جار قسەی خۆشی لەگەڵ ئەکرد و لەناو خەڵکا و لە هەموو لایەک هەر بە «فەتحوڵڵا» و «فەتحوڵڵا گیان» قسەی لەگەڵ ئەکرد و بانگی ئەکرد! خەڵکیش لەمە زۆر سەریان سووڕ ئەما و بە جۆرێکی وا ئەمجا ناوی «فەتحوڵڵا گیان» ببوو بە گاڵتە بۆ فەتە. ڕۆژێک لە کۆڕێکا دائەنیشن، مارف دیسان بە فەتحوڵڵا و بە فەتحوڵڵا گیان بە دەوریا دێت، ئەم ماستاوەشی هەموو بۆ ئەوە ئەکرد، کە فەتە باسی تڕەکەی نەگێڕێتەوە! فەتە ئیتر گەیشتە تینی و وتی: «مارف، کەم فەتە بکە بە فەتحوڵڵا، بەشم لە هەر چوار مەزەو بڕاوێ، عەمینی عێلە ڕووتێکتعەمینی عێلە ڕووت: کابرایەکی چەقۆساز بوو لە تەوێڵە. تەقەی چەکوشی دەنگی ئەدایەوە، دەنگی تەقەی چەکوشەکەی ناوبانگی پەیدا کردبوو. کوتا بە زەویا، ئیتر واز بێرە!»