بە ڕەنگ و ڕایحە و لەززەت نموونەی جەننەتە چایی

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  823 مشاهده
بە ڕەنگ و ڕایحە و لەززەت نموونەی جەننەتە چایی
وجوودی موجیبی کەیفە، نەبوونی حەسرەتە چایی
بەلاغی نوتقە بۆ عالەم چراغی شەوقە بۆ مەجلیس
نەزەرگاهی دڵە هەردەم عەجایب نیعمەتە چایی
لە تاریکی شەوی غەمدا سەماوەر شەمعە هەڵدەکرێ
هەموو کەس بۆتە پەروانە کە دەفعی میحنەتە چایی
بە ناڵەی سینە دەروێشە بە ئەشکی خوێنی دڵ ڕیشە
بە دەفعی غەفڵەت و نووستن یەقینە سەفوەتە چایی
لە تەکیە وخانەقا و مزگەوت بە دائیم ڕابیتەی دەکرێ
دووسەد تەئویلی بۆ دەکرێ حزووری عیسمەتە چایی
مەحەببەت پیر و هەم پیرە هەتا منداڵی یەک ساڵە
ڕەفیقە بۆ سەفەر یاران ئەنیسی وەحشەتە چایی
بە غەیرەز ئەرزە لونناسان نییە غەیبەتکەری چایی
خەواسان شاهیدن عاسیتخلص کە ئەهلی مەدحەتە چایی