ڕەعییەت باغی شاهانە کە هەردەم میوە دەڕژێنێ

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 2 دقیقه  856 مشاهده
لەگەڵ حاجی حەمەدەمین شەریک بووین. لە قەلعەدزە ڕۆنێکی زۆرمان بۆ هاتبوو. ڕەئیسی بەلەدیە ناوی نابەم، داوای یەک دوو حوققە ڕۆنی کرد، نەمان دایە ئەویش ئیعلانی کرد ئەو ڕۆنە بۆ گەنە نابێ بفرۆشرێ و نابێ لێرەش بڕوا. منیش ئەوەم ناردە خزمەت جەمیل ئاغا
ڕەعییەت باغی شاهانە کە هەردەم میوە دەڕژێنێ
حیمایەتکاری شاهانە بە ئیجرا حوکمی بنوێنێ
لە پاسی مێگەلی ڕەعیە دەبێ وەک شوانی شوانکارە
لەژێر قاپووت لەسەر گۆچان دەبێ دووچاوی هەڵبێنێ
نەبێ غافڵ لە هەرلایێ وەگەرنە زامنە قوربان
لە شەڕڕی دز لە چنگی گورگ لەناو گێژاوی دەربێنێ
هەموو دەعبا موهەییایە لە گۆشتی ڕەعیە عەوداڵە
تەلەش دانێ لەبۆ ڕێوی نەوەک پەرژینی بشکێنێ
لە چوار ئەترافی عالەمدا بکا پەرژینی بەد کردار
بەسەر شوانە بکا حیفزی چەقەڵ ئەولاکە نەڕفێنێ
ئەوانەی حاکمی وەختن دەبێ جارجار بکەن تەفتیش
وەگەرنە چنگی قەهری خوا هەموو ئەندامی دەشکێنێ
دەمێ پۆلیس دەمێ مەئموور دەمێ ئاغا دەمێ نۆکەر
هەموو حازر وەکوو جەردە کڵاوی ڕەعیە بڕفێنێ
منی بێچارە بۆ ئێرە لە دەست زالم فیرارم کرد
ئیتر سەد خۆزگە بۆ جاران لە دەست ئەحوالی گەرمێنێ
لەژێر خەتتی عەدالەت دا دەبێ مل کەچ ببێ حاکم
لەبەردەستی شەریعەتدا دەبێ خزمەت بە جێ بێنێ
نەماوە حاڵەتی پێشووم نەماوە تاقەتی ڕەشوەت
فەنا بوو ئیعتباری زووم هەموو ئەشیایە دەربێنێ
لەژێر سایەی ئەتۆ قوربان منی عاسیتخلص چییە تەدبیر
قرار ناکەم بە هیچ نەوعێ نەکەی لوتفی بگونجێنی