ئەی پەناهی بێ نەوایان شەهسواری مەحشەری
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
1 دقیقه
904 مشاهده
ئەی پەناهی بێ نەوایان شەهسواری مەحشەری
وەی شفیعی عاسییان و توڕڕەداری مهتەری
سورمەیی بینایی عالەم خاکی تۆیە ڕەوزەئت
فەخری ئینسان و ئەجیننە دانە دوڕڕ و گەوهەری
وەسفی میعراجی ئەتۆیە سوورەیی ئەسرا تەمام
بووە شەرەفداری قدوومت لەوح و عەرشی ئەکبەری
ناوی ڕووی تۆیە لە قورئان خوا کە فەرمووی والضحيعربی
ناوی نای تاها و یاسین ناسیخی هەردەفتەری
خاتەمی ڕوتبەی نوبووەت پێشی ئادەم وەسفی تۆ
تۆی لەناو پێغەمبەراندا هەم ڕەئیس و سەروەری
بولبولی باغی جەلالی ڕوو گوڵی باڵا بلوور
ئافتابی ڕووی زەمینی تۆ عەجایب ڕەهبەری
خیلعەتی لەولاکی تۆ بوو باعیسی خەلقی عەدەم
هەم لە سایەی تۆ بوو جوملە مەسنەدی پێغەمبەری
ئینتیزاری لوتفی تۆنە ئەنبیا و ئەولیا
چەشمەیی دەریایی ڕەحمەت تۆ کە ساقی کەوسەری
عەیبی زۆرە عاسیتخلص ئیمڕۆ بێ ڕەواج و قیمەتە
بێ ئومێدی لوتفی تۆیە بۆ ئەیاغان مشتەری