لەخۆت وریا بە ئەی وریا بە عەقڵ و دیققەت و وردی

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  874 مشاهده
لەخۆت وریا بە ئەی وریا بە عەقڵ و دیققەت و وردی
لە (شت گول) چاکە وازبێنی وەرە سەر لەهجەیی کوردی
لە خۆشی هەرچی (ماگتلە) وەرە بێدەنگ بە ئەی وریا
خەیاڵت بۆ جنوب گیانە خەیاڵی خاوە با بردی
کەلیمەی (وێن چنت) کەڵکی نەماوە تێبگە....
بڵێ کوردم بڵێ مەردم بە مەردانە ئەگەر مەردی
ئەتۆش ئەی کاکە وریا بە نەشێوێن بچنە لای دەریا
.................................................متن نامشخص
.................................................متن نامشخص
بەڕاستی پێت دەڵێم وریا بە عەتابە کەڵکی کورد ناگرێ
وەرە ڕووحت ئەتۆ ئاو دە بە حەیرانی ڕەسوول گەردی
بۆ ڕەزای حەق تێبکۆشە گوێ لە عاسیتخلص ڕاگرە
چە کەڵکی پێوە نییە دنیا ئەگەر ببیە ئەبی وەردی