مەلا تاکەی خوداوەندا دەبی ھەر ڕووت و ڕسوا بێ

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 2 دقیقه  886 مشاهده
مەلا تاکەی خوداوەندا دەبی ھەر ڕووت و ڕسوا بێ
وەکوو مزگەوتی گەرمک بێ دڵی وێران و ڕووخا بێ
ئەسیر و پڕ خەفەت دائیم لە دیدەی ئەشکی حەسرەت بێ
میسالی ژووری مزگەوتێ دڵۆپە مەوجی تیادا بێ
مناڵی ڕووت و بێ خەرجی لیباسی چڵکن و پەڕتووت
حەسیری ژووری مزگەوتێ مەگەر بەونەعە پچڕابێ
وەکوو ئەم تاقی ھەیوانە دەروونی شەق ببێ یەکسەر
بە وێنەی ڕایەڵی حوجرە چەمیو و خوار و چڕژا بێ
دڵیان تاریک و پڕ غەم بێ وەکوو جێ نوێژەکەی مزگەوت
مینابەندی لە چوار دەورەی ھەمووی بەرد و مقەببا بێ
ڕەزیل و سووک و مەھتووک بن لە پێش چاوی ھەموو عالەم
وەکوو دیواری مزگەوتان دڵیان ھەر ورد و ھاڕا بێ
مەلا و مزگەوت و شەرع و دین غەریب و بێ کەسن یارەب
بە غەیرەز تۆ خوداوەندا ئیتر پشت و پەنا نابێ
ئەوی مزگەوتە یارەببی بە ناوی ماڵی تۆ دیارە
چ سڕڕێکە دەخیلت بم کە حاڵی ماڵی تۆ وابێ
تەماشای دەرک و بانیان کەن چ خوار و خێچ و ناڕێکە
دەشوبھێتە دەم و لەوسی کەسێکی شەپڵە لێی دابێ
مەلاش غەمخواری ماڵی تۆن لە مزگەوت شڕترن دائیم
دەبێ ڕووت و قەرزاردار بێ وەیا خود شێت و شەیدا بێ
ئەوانە وا کەمەر بەستەن لەبۆ ئینکاری شەرع و دین
لەناو پاوانی لەززەت بێ مەقامیان تاقی کیسرا بێ
بەرەسمی ئیلتیجا نووسیم نەوەک بۆڕێی تەشککی حاڵ
کە چونکە غەیری قاپی تۆ چە جێ جێی ئیلتیجا نابێ
وەرە ببڕە زمانی خۆت بە مەودای تیغی الايسالعربی
ئیتر واز بێنە ئەی عاسیتخلص قەدەر چۆنە دەبێ وابێ