سەیری کەن حەق چۆن بزر بوو چەشنی بەرد کەوتۆتە گۆم

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  951 مشاهده
سەیری کەن حەق چۆن بزر بوو چەشنی بەرد کەوتۆتە گۆم
بێ ڕەواجە چەند لە دونیا نەقسە هەروەک نۆتی ڕۆم
وەک هەتیو بێ داک و بابە وێڵ و سەرگەردانە حەق
کەس نییە بیباتە لای خۆی ڕووت و برسی و خوار و کۆم
مەجلیسێ گەر حەق بەیان کەن هەندە مەهتووکن ئەوان
وەختی چوونە ناو عەوامان مل کەچن ئەو میسلی دۆم
بەحسی حەق فەوتاوە یاران کەس نییە یادی بکا
ناحەفیان کردۆتە فانۆس پێ کراوە شبهی مۆم
هەر دەناڵێنێ هەمیشە دەردەدار و نا ئومێد
وا دڵی فەوتا ڕەواجم سەد دەخیل هاوار لە خۆم
بوومە پووشی بێ ڕەواج و کەتمە بەر بای ناحەقی
بردمیە سەحرایی زیللەت بۆ فەنا هەروا دەڕۆم
عاسیتخلص چت داوە لە عالەم حاڵی خۆت ئیسلاح بکە
حەق چ دەربەستە لە عالەم گەر هەموویان ببنە ڕۆم