یا ئیلاهی چوو لە دەستم ژیانی دونیا و سیححەتم

بە ناوی خەوف و ڕەجا نووسیومە لە خودا داوادەکەم لێی قەبوول کرد بم بە ڕەحمی خۆی
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 2 دقیقه  1141 مشاهده
یا ئیلاهی چوو لە دەستم ژیانی دونیا و سیححەتم
زۆر دەترسێم من لە قەهرت هەم بە هیوای ڕەحمەتم
چونکە بۆخۆم خۆم دەناسم تاعەت و چاکەم نەبوو
ئایەتی لا تقنطواعربی شت بەرزی کردووە هیممەتم
ڕووڕەشی ڕۆژی حیسابم گەرنەکەی ڕەحمێ بە من
قابیلی هەر نەوعە زەجرم لێوەشاوەی زیللەتم
ئیقتیباسی ڕوومە ڕەش بوو دەفتەری ئەعمالەکەم
نووری ئیمانە عیلاج کا ئەم دڵەی پڕ قەسوەتم
ڕێی نەجاتم زۆر بەترسە نەفس و شەیتان ڕێگرن
شیری تەوحیدە سیلاحم بۆ دیفاعی وەحشەتم
خۆت دەزانی لوورە لوورمە وەک سەگی برسی خودا
گەهـ لە ترسی ناری دۆزەخ، گەهـ لە شەوقی جەننەتم
هەرچی هەم هەر عەبدی تۆم و ئوممەتی پێغەمبەرم
وا لەناو گوڵزاری ئیمان نەغمەخوانی وەحدەتم
بەحری بێ پایان ڕەحمت گەر بە عەفوو مەوجی دا
زوو بە زوو مەحو و دەکاتن نوختەیی زێی زەحمەتم
گەر کلیلی لوتف و عەفوت دەرکی ڕەحمەت هەڵگرێ
من بە ئومێدی لیقاتم نەک بە هیوای جەننەتم
گەرچی بەدکارم خودایا من ئومێدم قایمە
چونکە هاوناوی شەفیعی عاسیتخلص یانی ئوممەتم
مستەفایە ناوی عەبدت ئیسمی فەخری عالەمە
لێوە شاوەی لوتف و عەتفم گەرچی عاسیتخلصیە شوهرەتم