لەپاڵ کێلێکدا
از کتاب:
            دیوانی کاکەی فەلاح
        اثر:
                کاکهی فلاح (1928-1990)
        
             1 دقیقه
             990 مشاهده
        
        
    یەکەم:
سەمەندەرێڕۆژێ بە قەقنەسێ گەیی
وتی: وەرە با من و تۆ
بە زمانی وەک ژیلەمۆ
چیرۆکی ئاگراومان
بنووسینەوە بە پشکۆ
لە کۆنەوە
لە مەڵبەندی هەزاران کات و شوێنەوە
وتوویانە و دەیڵێنەوە:
کە سەمەندەر
وەک خدراعلام و ئاوی ژیان
هەڵقوڵاوی ئەفسانەیە
پەلەوەری بێ لا