لەپاڵ کێلێکدا

لە کتێبی:
دیوانی کاکەی فەلاح
بەرهەمی:
کاکەی فەلاح (1928-1990)
 1 خولەک  520 بینین
یەکەم:
سەمەندەرێ
ڕۆژێ بە قەقنەسێ گەیی
وتی: وەرە با من و تۆ
بە زمانی وەک ژیلەمۆ
چیرۆکی ئاگراومان
بنووسینەوە بە پشکۆ
لە کۆنەوە
لە مەڵبەندی هەزاران کات و شوێنەوە
وتوویانە و دەیڵێنەوە:
کە سەمەندەر
وەک خدرناوی تایبەت و ئاوی ژیان
هەڵقوڵاوی ئەفسانەیە
پەلەوەری بێ لا