کورد کە ژێر دەستی ئەم و ئەو بێ ژیانی بۆچییە

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  631 مشاهده
کورد کە ژێر دەستی ئەم و ئەو بێ ژیانی بۆچییە؟
ماڵی میراتیی لە دەس چووبێت جیهانی بۆچییە؟
کورد کەوای لێهات لە زید و خاکی خۆی بێ بەش کرا
xxxxمتن نامشخص لێ بووبە «شێر» ئەو کوردە مانی بۆچییە؟
کورد کەوابوو فورسەکانی ناکەس و ناکەس بەچە
سواری ئەستۆی بوون ژیانی جاویدانی بۆچییە؟
کورد کە مافی چەند هەزار ساڵەی لە مێژوودا نەما
چۆن لە ڕووی هەڵ دێ بژی ڕۆحی ڕەوانی بۆچییە؟
باشی ئەم جەور و جەفایە کورد ئەگەر شاهۆتخلص بە چاک
باسی چاکی فورس بکات لاڵ بێ زمانی بۆچییە؟