ئەم دەفە ناڵەی بە عەینی هەر دەڵێی ناڵەی منە

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  808 مشاهده
ئەم دەفە ناڵەی بە عەینی هەر دەڵێی ناڵەی منە
بۆ نیگار دایم دەناڵێ بۆیە جەرگی کون کونە
سینەکەم سەمتوورە دایم بەستەیی لەیلا ئەڵێ
لێدە سا تۆیش پەنجەیک، خۆ عاقبەت، هەر مردنە
هەر لەسەر تاپای وجوودم کەوتە بە تیری موژە
بێنە سەیری جسمی خەستەم پاک چلۆن تیر ئاژنە