مەرسییەی شێخ عەلائەدینی بیارە قدس سرە کە لە (1373) وەفاتی فەرمووە لە بیارەی شەریف
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
1 دقیقه
956 مشاهده
کۆچی کرد ئیمڕۆ لە دونیا وا لە جەنبەی ڕۆژهەڵات
شەهسواری عەرسەگاهی دینی فەخری کائینات
نائیبی فەخری ڕیسالەت مەزهەری ئەلتافی حەق
مورشیدی ڕێگەی هیدایەت مەسدەری ئەعلا سیفات
هەوری نەکبەت هاتە ئاسمان ئاوی حەسرەت هاتە خوار
سوورەتی تۆفانی کێشا وا لەسەر جوملەی وڵات
ئەشکی دیدەی چەرخی گەردوون خاک بەسەر خۆیدا بکات
ڕوو لە کوێ کەم؟ ڕوو لە کوێ کەم؟ کێ بەیار بگرم بە دڵ؟
چاوەنۆڕی لوتفی کێ بم تەربییەی ڕووحم بدات
پادشاهی پایی تەختی نەقشبەندی شاهـ عەلا
ئیستیقالەی کرد لە دونیا تەرکی کرد ڕوتبەی حەیات
ڕووی لە عوقبا کرد و ڕۆیی بۆ حەیاتی جاویدان
پادشاهی زولجەلالیش قەسری عولیای کرد خەڵات