بەسیەتی ئەی قەومی کوردی با وەتەن نەبڕێتەوە

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  1254 مشاهده
ئەم شیعرانە لە تەئریخی ١٣٤٠ ی هجری دامنابوو لە لام نەمابوو. وا نووسیمەوە. ئەو وەخت مەکتەب تازە پەیدا ببوو.
بەسیەتی ئەی قەومی کوردی با وەتەن نەبڕێتەوە
ئاگری ئاساری میللەت چاک وەیە نەکوژێتەوە
بۆ خەزێنەی عیلم و عیرفان جەهلە ڕێگەی گرتووە
دەرکی دیوانی شەفاعەت بۆ لە کورد نەکرێتەوە
ڕووحی دنیا خاکی کوردە باعیسی ژینی هەموو
چاکە دەرگەی عیلم و عیرفان با لەناو بکرێتەوە
خۆڵەمێشی خاکی ئێمە بۆتە جەوهەر بۆ وڵات
حەیفە با ئەو مەعدەنانە قەت لە کورد نەشرێتەوە
با چوغەی شمشیری غیرەت وا بە دەستی ئێمەوە
سەد دەخیل ئەی قەوم و میللەت با لە دەست نەکرێتەوە
خاکی ئێمە ئەی ڕەفیقان دار و بەردی گەوهەرە
جێی ژیانە وەک بەهەشتە جەهلی تیا دەخولێتەوە
هەر دوعاگۆتانە عاسیتخلص بۆ وەتەن بووە جانفیدا
شیعری خۆشتان بۆ دەنێرێ ئەو دڵی دەکرێتەوە