موسڵمانان تەماشاکەن لەبەر شیوەن فەلەک شینە

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 2 دقیقه  1103 مشاهده
موسڵمانان تەماشاکەن لەبەر شیوەن فەلەک شینە
کە کاتی تەعزیە و ناڵەی شەهیدانی فەلەستینە
نەقەوماوە هەتا ئیمڕۆ چ کاتێک جێژنە بەم چەشنە
لە خاکی چوار حوکوومەتدا سەدای گریان و هەم شینە
لە شام و میسر و ئەردەندا لەگەڵ قەومی عیراق هەر چوار
لە حەسرەت خزم و ئەو لادی هەمووی فرمێسکی خوێنینە
لەباتی موسیقا و شایی لە خاکی غوربەتا ئیمڕۆ
لەناو خوێناوی خاک و خۆڵ خەریکی مەرگ و گەوزینە
غەمی گەورەم ئەمن یاران کەوا ئەولادی کوردستان
ئەسەف ئەو بەچکە شێرانە ئەسیری دەستی ڕێوینە
هەتا مابم لەبیر ناچێ لە پێناوی کەسیک فەوتان
کە دەرحەق میللەتی کوردی وەکوو دەعبایی کیوینە
لەتاوی میللەتی ئیسلام لە دەستی جوولەکەی ناپاک
لە هەر ئاسمان تەماشا کەی مەلەک گریان و ناڵینە
توخوا ئەو دایک و بابانە چڵون دەژیەن بە ئەو حاڵە
کە پارچەی جەرگی نازداریان ڕەزیلی دەستی بێدینە
وەرن ئەی میللەتی ئیسلام بەناوی دینەوە هەستن
عەرەب یا کورد و یا تورکە ئەوەی یەک دین و ئایینە
ئەگەر بێت و پەلامارتان لەسەر بەیتولموقەددەس بێ
بە قورئان جووی دەفەوتێنن کە چونکە غایەتان دینە
بە چاو زۆر چاک تەماشا کەن سەراپا خۆ لە قوڕ بگرین
یەهوودی ئاگری سوورە موسڵمان چەشنی بەنزینە
نیە چارتان بە هیچ جۆرێ بە غەیرەز قووەتی دینی
ئەگەر خوا پشتیوانت بێ مەترسن دوژمنی دینە
هەموو ئینگلیز و ئەمریکا لەگەڵ ڕووس و لەگەڵ جوودا
بەرابەر هێزی دینی تۆ ئەوانە گشتی خوێڕینە
لە دەرحەق ئێوە ئەی ئیسلام هەموویان خائنی بەدخوون
خەریکی خاکەکەی تۆنە ئەگەر غەریبی و شەرقینە
دەماغتان بێنەوە سەرخۆ ئیتر بەسیە لە حەق لادان
ڕەزیل بوونتان لە دەستی جوو عەزیزم تۆڵەیی دینە
لە ئادابی دیانەتدا بە نێر و مێوە لاتان دا
حەیات و هەم حەیاشمان چوو حەیا گەنجێکی زێڕینە
لە شێوەی پیاوەتی لادان لە شێوەی کوردییەت دوورە
ئیتر ئەی کوردە تۆ بۆچی بە شوێن ئەو شێوە کەوتینە
تەماشای ڕەسمی شەترەنج کەن لەسەر دەستووری کوردییەت
ئەوانە گشتی هەرداشن کە کوردیش شاهـ و فەرزینە
ئەوەی ئەسبابی ڕاستی بێ بە کوردی پێی گوتن عاسیتخلص
بەوردی دیققەتی لێ بکەن لەتاو ئێوە چە غەمگینە