داد لە دەست مەئمووری ئینگلیز چۆن لەلایان سوننەتە

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 2 دقیقه  689 مشاهده
داد لە دەست مەئمووری ئینگلیز چۆن لەلایان سوننەتە
زولمی ڕەعیە و بێ نەوایان وا لە ناویان عادەتە
پێی دەڵێی من زۆر فەقیرم ئەی جەناب بۆ ڕێی خودا
پێت دەڵێ سکتر بە ئەحمەق بیدە ئەمری حوکمەتە
دەرهەقی ڕەعییە و فەقیران خۆفی خوایان قەت نییە
ناوچەوانیان بیلعوموومی دائیما پڕ سەتوەتە
بەعزەکیان چەرچی زەعیفن فێری دۆڵمە و هەم پڵاو
ئێستەکەش دەست کورت و نابوت پاک هەناویان لەت لەتە
وەک سەدوکەل گەر لە شوێنێ بۆنی شیویان بۆ بچێ
هەر لە وەختی نیوەڕۆوە ئاغە مەیلم خدمەتە
پاشی مەغریب شبهی چاوەش فێس شڕ و چاکەت دڕاو
سووڕە سووڕ و دەست بە فانۆس هەولی چایە و دەعوەتە
باب و باپیریان بڕاوە کورد زمان بوون خاس و عام
ئێستە تورکن تا بڵێن هەر ئیش بە دەستی حوکمەتە
ویرد و ئەورادیان بە جارێ بەحسی ئەغنام و زەکات
شەو لە خەویان دەست دەهێنن وا دەزانن ڕیشوەتە
بەعزەکیان کۆنن لە زولما میسلی ڕێوی قەمچوغە
حیلەباز و خوانەترس و زاڵم و بێمروەتە
بۆ تەوازوع زۆر خەریکن دەرحەقی کەبتانەکان
لەفزی ساحیب چاک دەزانن چەند ڕەوان و سیححەتە
مردنی پێ خۆشترە نەک پێی بڵێن هێدی فننش
بێ مەعاش گەر سەد توجار بی هەر لەلایان زەحمەتە
بۆ تەشەببوس شاربەشار و دێ بە دێ عەوداڵ دەبن
ئەی خودا چیت کرد لەگەڵ من چۆن بڕام لەم نیعمەتە
نانی کەسبیان لا حەرامە عارە پێیان کاسبی
ڕووت و قەرزار و تەهی دەست سەیری کەن لەم نەگبەتە
گەر لە بازاڕ دوو کولێرەی فرت و فێڵیان دەست کەوێ
بانگی حەممالی دەکاتن بیبەوە بەو قیمەتە
بۆچی نایبەی خۆت بە گورجی بێعەقڵ بۆ وادەکەی
ئانەدان بۆچی بە حەممال ئیحتیاجی زەحمەتە
عیبی یوک عادەت مزی هر بویلە درترکی
احتیاج مز اصلا یوکتر سایە نزدن دولتەترکی
ئەی درۆزن بۆ قرۆشێ کێچەکانت گانەدەن
سویلەمم یالانە جانم سویلرم بن صحتەترکی
عاسیتخلص وازبێنە لەوانە هەر دوعای ئیسلاح بکە
دەرحەقی خۆت و ئەوانیش خوا بە فەزل و ڕەحمەتە