ئالەتی جەنگیم هەڵستا جونبوش و جەولانە کا

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 2 دقیقه  1042 مشاهده
ئالەتی جەنگیم هەڵستا جونبوش و جەولانە کا
بۆ ئومێدی تۆڵەساندن ئارەزووی مەیدانە کا
هەر بە چەشنی سوورە ماسی وا لە دەریای شەهوەتا
ڕوو لە بیری تەنگی ئێوەی خانەدان و جوانەکا
دووسەد و هەشتام فڕێ دا والەشینی شیرەکەم
تێبگەن گیانە لە ئێوە ئیددیعای کاڵانەکا
لنگی ڕووتی وا کە دیتن هەروەکوو شووشەی بلوور
ڕوو لە ڕووی چەخماخی کاف و گەنجینەی پەنهانە کا
هەڵمەتێکی بۆ دەباتن وەک پڵنگی چنگ بەخوێن
پەردەکەی ئەدڕێنی یەکسەر دەرکەکەش وێرانەکا
سات بە سات هەر چاوەنۆڕێ لوتفی ئێوە وادەکا
هەروەکوو بەرخۆڵە دائیم ئارەزووی ناو ڕانە دەکا
چونکە برسی و بێمراده چەند زەمانە ڕووحەکەم
وا لەبەر بێ ڕێ و جێیی حەز لەناو زندانەکا
بۆ دەوای دەردی دەروونی تالەوێ بڕشێتەوە
تا قیامەت بۆی دەگریە و ڕووحی خۆی قوربانەکا
شێری نێرە وا لە بێشەی عیشقی ئێوە دائیما
بۆ بەهانەی ئیستراحەت یادی چوونە لاانەکا
وەک کە سێوی کوڵمی دیتن هەم هەناری مەمکەکان
هەروەکوو منداڵی ساوا دەم بە دەم گریانەکا
عاسیتخلص شێت بوو وا لە تاوتان ئێوە ڕەحمێکتان نەبوو
ماچی سێوی کوڵمی ئێوە دەردی ئەو دەرمانەکا