ئەی یاری سەر و قامەت گەردن شووشەی بلورین

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  727 مشاهده
ئەی یاری سەر و قامەت گەردن شووشەی بلورین
ئەبرۆکەمانی چاوڕەش ئەی ڕووگوڵ و نازەنین
دەم غونچەیی پەرچەم ئاڵ ئەی شۆخی نەو ڕەسیدە
چاو بادەیی مەیخانە سوخمە زەردی گوڵگوڵێن
ڕوومەت سێوی زوڵف ڕەش دڵ بێ فیدایی لەنجەت
کراس کەتانی ڕۆمی موبارەک بێمەکر چین
زوڵفت لەگەڵ ئەگریجەت وەک عەسکەری فەرەنگی
لەگەڵ خاڵی حەبەشتا هاتوونە سەر فەلەستین
سینە باغی مەراغی بۆچی لە من بەداغی
بەو قامەتی بەیداغی غارەتگەری عەقڵ و دین
لێو ئاڵی چاو خوماری فەرموو ددان مرواری
ئەی ئاهوویی تاتاری هەستە لە پێ کە لاپچین
وادەچمە ژووری مزگەوت دەکەم دوعایی وەسڵت
لەگەڵ سۆزی هەناسەم ئەتۆش بفەرموو ئامین
بۆ وەسڵی دڵبەری خۆی عاسیتخلص ئەوا دەگریا
بیکەی بە قسمەتی ئەو یاڕەب غەزالەی ماچین