بەم دەردە کە عیشقە چییە حەیرانە دڵی من

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  709 مشاهده
بەم دەردە کە عیشقە چییە حەیرانە دڵی من
هاوارە تەبیب بێ تۆ بە دەرمانی سەری من
گەر هات و لە حەققولقەدەما ڕووحی بوێتن
پێم خۆشە ئەگەر بیخەنە دامانی سەری من
جانم سوپەری تۆبی لەبەر تیری بەڵاتا
گەردەن کەچە گەر دەیکەیە قوربانی سەری من
حاجەت نییە ئەم دەردە کە هیجرانە بە دەووا
یەک لەحزە ویساڵی بەسە لوقمانی سەری من
عاسیتخلص کە زەدەی تیری فیراقە لە ویساڵا
بێزار دەڵێ بۆ نییە فەرمانی سەری من