ئەوا فەرهادی مەیلی دڵ بە یادی زەوقی گوڵچینت

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  936 مشاهده
ئەوا فەرهادی مەیلی دڵ بە یادی زەوقی گوڵچینت
لە بێستوون کەندنی هیجرە بە هیوای وەسڵی شیرینت
لە ئیقلیمی دڵم قوربان بە دایم خوسرەوی لوتفت
سوپای خستۆتە دوای حەسرەت لە موڵکی شەوقی ماچینت
بە شەوقی شەمعی ڕووی تۆیە دڵم پەروانەیی زارە
سەروسینەم بە جۆشە من بە تاوی عیشقی نارینت
هەوام کەوتۆتە لاف لێدان لەگەڵ ئاسمانی هەفتەمدا
کە نووسیبووت سەلامی من بە پەنجەی شێوە زیوینت
تەمەننام وایە ئەی جانا کە تەیری مەقسەدت دائیم
ببێتە سەیدی ئومێدت بە قووەی دەستی شاهینت
خودا قەت ئاموشۆت نەبڕێ لە جادەی عیززەت و تەوفیق
بە دائیم هەر درەخشان بێ ستارەی بەخت و ئایینت
منم عاسیتخلص لە خوام مەتلووبە و داوایە ئەی جانا
لە مەودای شیری بەدگۆیان عەدالەت ببتە پەرژینت