مەحموودی جەمالت کە ئەدا لافی ئەمارەت

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  736 مشاهده
مەحموودی جەمالت کە ئەدا لافی ئەمارەت
چەند جوانە لەوێ خاڵی ئەیازت بە وەزارەت
مژگانی بە جارێ کە دەکەن هێرشیی تیر
دەیبەن بە حەزینی دڵەکەم وا بە ئەسارەت
ئەو پەرچەمە ڕەیحانە کە پەرژینە لە گوڵشەن
مومکین نییە بۆ بولبولی دڵ بێتە نەزارەت
زوڵفی وەکوو زنجیرە لە پێی عاشقی بێچار
گەردەن کەچە بۆ شیری برۆت دڵ بە حەقارەت
وەرە ئەی دڵبەری ڕەعنا مەکە قەتڵم بە برۆت
دڵ بێ بە فیدای پەنچە و ئەو لێوی جغارەت
عاسیتخلص نییە هۆشی چییە شایستەیی مەدحت
خۆت حاکمی تەحسینی لەسەر تەختی سەدارەت