سەیری چەند بەدبەختە موفتی مەسئەلەی تەحریرەکا
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
1 دقیقه
927 مشاهده
سەیری چەند بەدبەختە موفتی مەسئەلەی تەحریرەکا
مەستی مەیخانە حەقیقەت یەک بە یەک تەکفیرەکا
پێی بڵێن واز بێنی توخودا لەم نەزانی و جەهلییە
عیلمی عیشقی وەک نەدیوە سەعیی بێ تەئسیرەکا
ساقی بێنە تۆ لە ڕەغمی مونیکرانت بادەیێ
عاشقی دانا دەزانێ دڵ بە مەی تەعمیرەکا
دەفعەیێ مفتی بفەرموو بێرە مەیخانە ئەتۆ
وەک سلێمان پیری ئێمە ئینس و جن تەسخیرەکا
با دەیێکی پڕ شەرابی وا بەدەست بۆ عاشقان
فورسەتە خۆ بادەنۆشی حەق لە دڵ تەسویرەکا
ئیمڕۆ بەزمە وا گوڵێکی دایە بەرپێچی سەری
لەو گوڵستانە خەریکە گوڵ بەرووی تەنویرەکا
سەیری حاشیەی پەرچەمی کە گەر دەزانی دەرسی عیشق
هەستە مەست بە تا بزانی والضحيعربی تەفسیرەکا
ڕووکە مەیخانە بە جارێ ڕێی حەقیقەت وا لەوێ
جوببەو و خرقە و عەمامە وەسڵی تۆ تاخیرەکا
تالیبی بۆ گەنجی مەعنا عاسیتخلص جێت مەیخانەیە
پیاڵەیی پڕ مەی بنۆشە حوکمی سەد ئیکسیرەکا