هەژار گێڕایەوە وتی لەو سەرە پاشایەک هات بە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  578 مشاهده

هەژار گێڕایەوە وتی:

لەو سەرە پاشایەک هات بەسەریا کە یاسایەک دابنێ لە یاسای پادشاکانی پێش خۆی نەچێ و ئەمیش بە داهێنانی ئەم یاسایە ناوێک بۆ خۆی دەربکا. فەرمانی دەرکرد کە ئەبێ لە قەڵەمڕەوی ئەودا شەو ببێ بە ڕۆژ و ڕۆژ ببێ بە شەو؛ واتە ئەو ئیشانەی کە بە ڕۆژ ئەکرێن ئەبێ بە شەو بکرێن، بە ڕۆژیش خەڵک بۆ خۆی بنوێ.

ڕۆژێک -کە شەوی ئەوە- هەستا چووە بازاڕ بزانێ مەردم فەرمانەکەیان لە گوێ گرتووە؟ کە چوو سەیری کرد وا پینەچییەک مۆمێکی داگیرساندووە و لەبەری دانیشتووە و پینەچێتی ئەکا. وتی کابرا ئەوە تۆ ئەو مۆمەت بۆ داگیرساندووە؟ کابرا وتی قوربان ئەگەر شەو کاری بە دەمەوە نەکەم بە ئیشەکەی ڕۆژم پێوە بەڕێوە ناچم.