کابرایەک لەو دەوروبەری دزەییە ژنێکی هەبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  518 مشاهده

کابرایەک لەو دەوروبەری دزەییە ژنێکی هەبوو «گوستە»ی ناو بوو. تۆزی پیویان هەڵواسیبوو، هەر وەخت گوستە شیوێکی لێ بنایە پیوەکەی ئەهێنا لە باتی تامە چێشت جارێک ئەیکرد بە مەنجەڵە شێوەکەدا و خێرا دەری ئەهێنایەوە. ڕۆژێک میوانیان هاتبوو گوستە ساواری لێنابوو و هێنای داینا. پیاوە وتی ژنەکە شیوەکە هیچ چەور نییە. ژنە ساوارەکەی کردەوە مەنجەڵەکە و چوو جارێکی کە پیوەکەی تێ هەڵسووڕاند و وتی تۆ بەزەییت بە خۆتا نایەتەوە، ئەو برامە لۆ چ نەخۆش بکەوێ؟ دە با سکتان بچێ. پاشان نەرێی گوستە سووچی تۆ بوو.