مەلا سمایلی کانێسکان لەو سەرە ئەبێ بە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  555 مشاهده

مەلا سمایلی کانیسکان لەو سەرە ئەبێ بە میوانی ماڵێک. پیاویان لە ماڵەوە نابێ، هەر ژنەکە ئەبێ. ژنە مناڵێکی ئەبێ زۆر ئەگری، هەر چەندە لەگەڵی خەریک ئەبێ ژیر نابێتەوە، مەلا سمایل تووڕە ئەبێ و مناڵەکەی لێ وەرئەگرێ. ئەویش لەگەڵی خەریک ئەبێ هەر ژیر نابێتەوە، دەستێک ئەدا بەسەر پشتیا و ئەڵێ ژیر ئەبیەوە ژیر ببەوە، ژیر نابیتەوە دە سا وەڵڵا دایکت ئەگێم.

ژنەش ئەڵێ دە سا وەڵڵا مامۆستا ئەم مناڵە لاسارە، خۆم ئەیناسم، ژیر نابێتەوە تا ئەوەی ئەیڵێیت بە چاوی خۆی نەیبینێ.