عەزیز بەگ هەرچەندە چاوەکانی نەمابوو بەڵام...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  542 مشاهده

عەزیز بەگ هەر چەندە چاوی نەمابوو، بەڵام ئەوەی خوارەوەی هەر لە کارا بوو. ڕۆژێک لەو دەشتی لای کانی ماسیە ماکەرێکی ئەگا، ماکەر ئەتڕێ و ئەو شوکری ئەکرد. نەشی ئەزانی کە خەڵک دیارە؛ چونکە چاوی نەمابوو. خەڵکەکە چوون بەسەریا و وتیان ها عەزیز بەگ خێرە وا شوکر ئەکەی؟ ئەویش زانی ئیشەکەی لێ دەرکەوتووە، هیچی بۆ نەمایەوە وتی چۆن شوکر نەکەم؟ بە عومرێکی هەشتا ساڵیەوە کەر ئەتڕێنم. کێری وا شوکری ناوێ؟