مەلا کەریمی گوڵ کە سووخۆرێکی بە ناو بانگ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  572 مشاهده

مەلا کەرەمی گوڵ -کە سووخۆرێکی بە ناوبانگ بوو- مردبوو. لە خانەقای شێخی بورهان ناشتبوویان، کەسوکارەکەی بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە لە حوجرەی شێخ محەمەد دانیشتبوون. حاجی مەلا ڕەحمانیش لەوێ بوو. شێخ محەمەدا داینا و وتی؛ قوربان باوکم وەسیەتی کردووە ئەم کەوڵە بۆ جەنابت بێ، منیش وا ئێستا هێناومەتە خزمەتت. شێخیش لەبەر ئەوە کە مەلا کەریمی ئەناسی و ئەیزانی ئەم کەوڵە لە پارەی سوو پێکەوە نراوە، بە حەرامی ئەزانێ، نەیویست.، وتی ڕۆڵە من پیر بووم و تاقەتی کەوڵ لەبەر کردنم نەماوە، لەبەر ئەوە نامەوێ. کوڕە و کەسوکاری مەلا کەریم وتیان قوربان یا ئەبێ لێمان وەربگری یا ئەبێ بمانکوژی، نابێ وەسیەتی ڕەحمەتی بشکێ. شێخیش وتی باشە وەری ئەگرم، ها، حاجی مەلا ڕەحمان با بۆ تۆ بێ. ئەویش وتی بێنە قوربان باشە با بۆ من بێ، میراتی کەر بۆ کەمتیارە. ئیتر کەس نەما لەبەر پێکەنین، تەنانەت کەسوکاری مردووەکەش.