بیگریەنە و خەمتی بەرێ
از کتاب:
دیوانی کاکەی فەلاح
اثر:
کاکهی فلاح (1928-1990)
1 دقیقه
827 مشاهده
١
کە خەم ببێتە هەوێنی مەیاندنی شیعرێکی منلە ناخەوە
ئاوێنەیەک دروست ئەبێ
وێنەی خۆم و ئەو کەسانەی تیا ئەبینم
کە وەک منن
٢
زوو شاعیرێ هاواری کرد:باخچەی سەوزی ئەم ژیانە
ئەم تەمەنە
هەناسەکەی هێجگار کورتە
بەشی خۆشەویستی ناکا
من تێ ناگەم، چۆن مرۆڤ
بەختی ڕق و کینەی ئەکەن
منیش ئەڵێم:
بەشی خۆشی و شادی ناکا
چۆنە بە گڕەی پەژارە
بە بلێسەی خەم و خەفەت
لەجێی بزە و گەشانەوە
ئەیژاکێنن،
ئەیسووتێنن؟!
۳
خونچەیەک لەبەرخۆیەوەگوێم لێ بوو بە چرپە وتی:
نە زیاتریش
دڵم تەنگە
ئەگەرچی کورتە تەمەنم
ناشادم و پێ ناکەنم
کە چی کە شنەی شەماڵی
سەر لە بەیانی هەڵی کرد
گرێی دڵی کرایەوە
بە بزەوە گەشایەوە
بوو بە گوڵ و
هەر پێکەنی... هەر پێکەنی
هەتاکوو سەری نایەوە
٤
تۆش ئەی مرۆڤ!ئەی مرۆڤە ساکارەکە
ئەگەر ڕەشەبا هەڵی کرد
با گێژەڵووکەشی پێ بێ
چاو لێک مەنێ
بیکەرەوە، بیکەرەوە
با کوێر نەبێ
ئەگەر خەمێ، گەر گریانێ
یەخەی گرتی لە چەقی ڕێ
بیگریەنە و خەمتی بەرێ