بۆ عەزیز نەسین
پێشکەشە بە د. «کەمال مەزهەر»ی مێژوونووس و دۆستی دێرین کە ئیلهامی ئەم شیعرەی پێ بەخشیم
از کتاب:
دیوانی کاکەی فەلاح
اثر:
کاکهی فلاح (1928-1990)
1 دقیقه
801 مشاهده
١
عەزیز نەسیناعلام!ئەی مامۆستای بەهرەی نووسین
بە دەست و قەڵەمی ڕەنگین
بە چیرۆک و بە ڕۆمانی
بەپێز و پیرۆز و سەنگین
بە تەوس و تەشەر و تانە و
پلار و بزماری ژەنگین
دڵ و قەڵای زۆردارانت
خستۆتە سەر لەرە و لەرزین
هەژارانیش هەوێنی تۆن
بۆ بەرهەم و بەهرە و بەخش