بۆ عەزیز نەسین

پێشکەشە بە د. «کەمال مەزهەر»ی مێژوونووس و دۆستی دێرین کە ئیلهامی ئەم شیعرەی پێ بەخشیم
لە کتێبی:
دیوانی کاکەی فەلاح
بەرهەمی:
کاکەی فەلاح (1928-1990)
 1 خولەک  776 بینین
١
عەزیز نەسینناوی تایبەت!
ئەی مامۆستای بەهرەی نووسین
بە دەست و قەڵەمی ڕەنگین
بە چیرۆک و بە ڕۆمانی
بەپێز و پیرۆز و سەنگین
بە تەوس و تەشەر و تانە و
پلار و بزماری ژەنگین
دڵ و قەڵای زۆردارانت
خستۆتە سەر لەرە و لەرزین
هەژارانیش هەوێنی تۆن
بۆ بەرهەم و بەهرە و بەخش