کابرایەک لەو گەرمیانە مریشکێک ئەکڕێ و...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  719 مشاهده

کابرایەک لەو گەرمیانە مریشکێک ئەکڕێ و ئەیباتەوە بۆ ماڵەوە. وەخت نزیکەی ڕەمەزان ئەبێ، مریشکەکە ئەدا بە ژنەکەی و پێی ئەڵێ ئەمە هەڵگرە بۆ ڕەمەزان. کابرایەکی قوماربازی ڕەمەزان ناو، گوێی لێ ئەبێ، دەنگ ناکا تا دەرفەتی بۆ هەڵئەکەوێ، ڕۆژێک مێردی ژنە لە ماڵ نابێ، کابرا خۆی ئەکا بە ماڵا و بە ژنە ئەڵێ لالەم ناردمی بۆ مریشکەکە. ژنەش ئەڵێ بۆ چی تۆ ڕەمەزانیت؟ ئەڵێ بەڵێ. ژنە ئەچێ لە کولێن مریشکەکە دەرکا، دەرپێی لە پێدا نابێ، ماڵی حەڵاڵ دەرئەکەوێ. کابرا لە دواوە خۆی پێدا ئەدا و ئەبێ بە زاوا. ژنە مریشکی بۆ دەرئەکا و ئەیداتێ. کابرا بە نان و گانەوە لێ ئەدا ئەڕوا.

ئێوارێ ژنە مێردەکەی دێتەوە، پێی ئەڵێ ڕەمەزانی باوەحیز هات، مریشکەکەم دایە و ڕزگارم بوو لە دەستی. کابرا ئەڵێ ڕەمەزانی چی؟ ئەڵێ ئەی تۆ نەتوت مریشکەکە بۆ ڕەمەزانە؟ منیش لێم پرسی تۆ ڕەمەزانیت؟ وتی ئا، ئیتر دامێ. کابرا وتی بە خوا چاکی گاویت. ئەویش وتی تڕحێو با من سەرم لە کولانەکەدا نەبووایە بیتوانیایە بیگامایە.