هەر هی ئەوە جارێکی واش لە قایکەن بە سواری...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  595 مشاهده

هەر هی ئەوە:

جارێکی واش لە «قایکەن» بە سواری ئەسپێک ئەدا بە لای دەستەیەکدا دانیشتبوون لەبن کەپرێکا، قالە ناوێکیان تیابوو سەیری کابرای سواری کرد وتی: سەیری ئەو ماینە کەن چۆن مل و کلکی کردووە بە یەک. لەو وەختەدا کابرای سوار خەریکی ئەوە بوو سڵاو بکا، ماینەکە سەر سمێکی دا کەوت. کابرا بە هەر جۆر بوو هەستایەوە، ماین خۆی بۆ نەگیرایەوە چاڵێک لە بەردەمیا بوو گلێر بووەوە کەوتە چاڵەکەوە و تۆپی. کابرا چوو زینەکەی لێ کردەوە و دای بە کۆڵیا و چوو بە لای جەماعەتەکەوە، وتی توخوا جەماعەت ئەوە کێ بوو ئەو تیرەی تێ گرتم؟ وتیان فڵان کەس بوو. ئەویش وتی پەککوو بە خوا چاوێکی پیس و تیژی هەیە. هەر کە ئەو ئەوەی وت، کتووپڕ قالە هەردوو چاوی کوێر بوو. ئەویش وتی باوکم هەق بە هەق.