لەو بەر کێوە پیاوێک هەبوو سۆفی حەسەنی ناو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 3 دقیقه  828 مشاهده

لەو بەر کێوە پیاوێک هەبوو «سۆفی حەسەن»ی ناو بوو. لەگەڵ ئەوەشا کە دەوڵەمەند بوو، منداڵی نەئەبوو، هەر ژنێکی ئەهێنا، لە پاش ماوەیەک ژنە بۆ ئەوە منداڵێکی ببێ، دەستی ئەکرد بە چەتەیەتی، سۆفی حەسەن پێ ئەزانێ و ناچار تەڵاقی ئەدا و ژنێکی تری ئەهێنا، ئەویش وەکوو پێشوو دەرئەچوو. جارێک ژنێکی جوانکەلە و ڕێکوپێکی هێنا، کە لە ئاوی شەو پارێزی ئەکرد، بەمە زۆر دڵی خۆش بوو، دەمێکیش بوو کە حەجی لە سەر واجب بووبوو، بەڵام لەبەر ئەوە کە کەسی نەبوو لە لای ماڵەکەیەوە داینێ، پێی نەئەکرا بچێ بۆ حەجەکەی. ئەمجارە ئیتر دڵنیا بوو، هاتە سەر ئەوە کە یەکێک ڕاگرێ لای ماڵەکە دایبنێ با بە شەو ماڵ بێ پیاو نەمێنێتەوە. چوو گەڕا کەسی بە دڵ نەکەوت، ڕۆژێک کوڕێکی گێلۆکەی بەرچاو کەوت، پێی وت ڕۆڵە وەرە لای ماڵەکەم، من ئەچم بۆ حەج تا دێمەوە ئاگاداری ماڵ و کابانی ماڵ بکە، ئەمەی پێ وت. وتی با تاقیشی بکەمەوە بزانم لە هیچ ئەزانێ؟ پێی وت ڕۆڵە ئەزانی کوز چییە؟ وتی ئەی چۆن نازانم، کوز ئەو کووزەڵەیەیە کە شین ئەبێ و بە نانەوە ئەیخۆن، زۆر خۆشە. سۆفی حەمەحەسەن وتی خوا داویە، کوڕەی بردەوە بۆ ماڵەوە، خۆی بارگەی پێچایەوە چوو بۆ حەج. کوڕە لە ماڵا بوو بە ڕەنجبەرێکی باش. کوڕەی ڕەنجبەر بۆرە زەلامێکی چاک ئەبێ، سۆفی ژن خۆی لێ خۆش ئەکا، بەڵام کوڕە زۆر گێل ئەبێ. ئێوارەیەک ئاگر ئەکەنەوە لەگەڵ کوڕەدا دووبەدوو لەم بەر و لەو بەری ئاگرەکەوە دائەنیشن، حاجی ژن دەرپێی لە پێدا نابێ. بە جۆرێ دائەنیشێ کە دوابڕاوەکەی دەم بکاتەوە، کوڕە چاوی پێ ئەکەوێ، ئەڵێ خانم ئەوە ئەو قەڵەشە چییە لەوێ؟ ئەویش ئەڵێ ڕۆڵە ئەوە ڕۆژێک ئاغات بە تەور داری ورد ئەکرد، منیش هەروا دانیشتبووم، تەوەرەکە دەرپەڕی دای لەوێ و برینداری کرد، وا بەو جۆرە دەمی کراوەتەوە. کوڕە وتی ئەی چاک نابێتەوە؟ وتی بەرێ وەڵڵا ئەگەر تیمار بکرێ چاک ئەبێتەوە، ئەبێ ڕۆنی تێکرێ. کوڕ ئاگای لە هیچ نییە، زۆر بۆی ئەکەوێتە خەم و پەژارەوە، ژنە ئەزانێ کوڕە دۆش داما و ئاگاشی لە هیچ نییە، پێی ئەڵێ ڕۆڵە خەم مەخۆ تۆ ئەتوانی تیماری بکەی، کوڕە ئەڵێ ئاخر نازانم. ئەڵێ من خۆم فێرت ئەکەم چۆن دەرمانی ئەکەی. هەڵئەستێ لنگەوقوچ بۆی ئەکەوێ و بە کوڕ ئەڵێ وەرە ناو لنگمەوە. کە ئەچێ و حەیتە بۆنی دوابڕاوەکە ئەکا، ڕاست ئەبێتەوە. ژنە ئەڵێ بیخەرە سەر کونەکەوە پاڵی پێوە نێ، بەڵێ ئەویش وا ئەکا لەو وەختەدا کە ئەیەوێ ڕەحەت ببێ، ژنە سەیر ئەکات کوڕە زۆر شڕە، ئەڵێ ئەوە چییە؟ ئەڵێ خانم نازانم یا ئەمرم یا گوو ئەکەم بە خۆما. ئاغا ژنیش ئەڵێ قوونی خۆت توند بگرە، نامریت. ئیتر کوڕە بەم جۆرە فێر ئەبێت، هەر بەینێ نە بەینێ ئەڵێ ئاغاژن هەستە با شوێن تەورەکەی ئاغام تیمار بکەین بەڵکوو تا دێتەوە چاک بێتەوە.

حاجی لە حەج ئەگەڕێتەوە و کوڕە ئەچێ بە پیریەوە و هەر لە دوورەوە بانگی ئەکا ئەڵێ ئاغا شوێن تەورەکەی تۆ کە دەمی کردبۆوە لە ناو لنگی ئاغاژنما، هەموو ڕۆژێ تیمارم ئەکرد، کەچی تا ئێستا هەر چاک نەبۆتەوە. حاجیاغای هەناسە سارد بە جارێ چووە تاسەوە و وتی باشە باشە.