لە ناو کورددا لە خۆڕایی ئەم قسەیە بڵاو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  568 مشاهده

لە ناو کورددا لە خۆڕایی ئەم قسەیە بڵاو نەبۆتەوە کە ئەڵێ: «بوونگوسە باڵا و چل گەزە ڕیشە»

لوێس کولون لە فەرەنسا کە ٧٨ ساڵ عومری بوو، وە لە ساڵی ١٩٤٠دا تۆ خۆش، تەنیا ڕیشەکەی سێ مەتر و نیو بوو. وەکوو چۆن جاران پادشا و کەشیشەکان داوێنی جوبەکانیان لە دواوە خوڵامەکان بۆیان هەڵئەگرتن.

«لوێس کولون» یش لە پێشەوە ئەبووا یەکێک داوێنی ڕیشەکەی کڵافە بکردایە و بیگرتایە بە دەستیەوە بۆ ئەوە نەڕژێتە ئەرزەکەوە.