سەرینی ڕەق و نەرم لە کاتی نووستندا کار...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1043 مشاهده

سەرینی نەرم و ڕەق لە کاتی نووستندا کار ئەکاتە سەر خەو بینینی خۆش و ناخۆش. چونکە ژێر سەر، کە ڕەق بوو دەماری سەر کرژ ئەبێتەوە، وردە دەمارەکانی سەر ئەوانیش توند ئەبنەوە، لەم ئیشە ئەو هەڵمەی کە لە ناو مێشکەکەدا پەیوەندە بە هەست پۆشراوەکانەوە، جموجووڵەی لە عادەتی خۆیا نامێنێ، خەو بینینەکە بە شتێکی سامناک دەرئەکەوێ.